بۆ ئەوەی چرای بزاڤی «ژن، ژیان، ئازادی» نەکوژێتەوە!ـ

زن، زندگی، آزادی
اخبار زندان

ـ #کوردی

بۆ ئەوەی چرای بزاڤی «ژن، ژیان، ئازادی» نەکوژێتەوە!ـ

بانگەوازێک بۆ پاڵپشتیکردنی زیندانییانی سیاسی لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا

زیاتر لە سێ حەفتەیە خەڵکی جیهان دیمەنێکی جیاواز لە جۆگرافیای سیاسیی ئێران دەبینن کە نیشاندەری بکەرێتیی سیاسیی خەڵکی ستەملێکراوە، نەک شانۆی پاتەوپاتکراوەی دەستەبژێرانی ڕێژیمی دیکتاتۆری. کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی گەشتی ئێرشادەوە، بوو بە چەخماخەی هەڵگیرسانی سەرهەڵدانی بەربڵاو دژ بە ژنبێزی، دژ بە چەوسانەوە و دژ بە نایەکسانی کە لە گشتگیربوونەوەی دروشمی «ژن، ژیان، ئازادی»دا ڕەنگی داوەتەوە. ئەم سەرهەڵدانە ئازادیخواز و دژەستەمە، بەتایبەت بە هۆی بەشداریی بوێرانەی ژنان و بەتەوەربوونی داخوازیی ژنانەوە بە شێوەیەکی بەرچاو بوەتە مایەی ڕاکێشانی سەرنجی خەڵکی جیهان و هیوایەکی فراوانی ورووژاندووە. بەڵام گرنگیی ئەم بوێری و جۆشوخرۆشەی خەبات بۆ ئازادی، کاتێک زیاتر دەردەکەوێت کە بزانین ئەم خەباتە پڕشکۆیە، ئەگەرچی ئامادەکاری بۆ ئاسۆیەکی شۆڕشگێڕانە دەکات، هاوکاتیش خەباتێکی یەکجار ناهاوشانە: ڕووبەڕووبوونەوەیەک لە نێوان خەڵکانێکی دەستبەتاڵ و سیستەمێکی دیکتاتۆریی پۆشتە و تەیاردا کە بە درێژایی چەندین دەیە بە پارەی نەوت، دامودەزگای سەرکوتکردنی خۆی گەورە و گەورەتر کردووە. بەمەشەوە، گەلانی ناڕازی هۆشیارانە بەرەوڕووی ئەگەری سەرکوتکارییەکی بەربڵاو بوونەتەوە. حکوومەتی ئیسلامی ئەمجارەیش وەکوو سەرهەڵدانەکانی پێشوو، لە ڕێگەی تۆخکردنەوەی چاوەدێری و بەرفراوانترکردنەوەی سەرکوتەوە هەوڵی داوە خۆپیشاندەران و خەڵکانی ناڕازی چاوترسین بکات. واتە تێچووی خۆپیشاندانەکان بە ڕادەیەک بەرز بکاتەوە کە ژمارەیەکی کەمتر و کەمتر توانای بەردەوامبوون لە خەبات یان تەڤڵبوون بە شەقامیان هەبێت. بۆ وێنە، تەنها لە شاری زاهێدان زیاتر لە نەوەد کەس لە کەمتر لە کاتژمێرێکدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت کوژران. بەپێی هەڵسەنگاندنی دامەزراوە سەربەخۆکان، تا ئێستە زیاتر لە ٢٠٠ کەس کوژراون و هەزاران کەسی‌تر ڕاپێچی زیندانەکان کراون. ناڕەزایییەکان و سەرکوتکردنی بێبەزەیانە و خوێناویی خۆپیشاندەرانی سەر شەقام لە حاڵێکدا درێژەی پەیدا کردووە کە ئینتەرنێت لە ئێراندا بە کرداری بڕاوە و داخراوە.ـ

هاوکات، دەزگای پرۆپاگەندەی ڕێژیم و دامودەزگا دادوەری و ئەمنییەکانی، لە بەستێنێکی‌تریشدا درێژەیان بە پڕۆسەی سەرکوت و توقاندن داوە: ئەوان تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» ڕووبەڕووی دەستگیرکراوان دەکەنەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکان لەژێر کاریگەریی دوژمنانی دەرەکیدا بوون (دەوڵەتانی دژبەر یان ڕێکخراوە بەرهەڵستکار و ئۆپۆزیسیۆنەکانی دیاسپۆرا). ئەم تۆمەتانە هەروەها ڕووبەڕووی چالاکانی پیشەیی و سەندیکایی (کرێکاران، مامۆستایان و خوێندکاران) و چالاکانی بزووتنەوە جۆراوجۆرە کۆمەڵایەتییەکان (لەوانە بزاڤی ژنان، کەمینه نەتەوەیی-ئەتنیکییەکان، کەمینە ئایینی و ڕەگەزییەکان و هەروەها بزاڤگەلی ژینگەپارێزی و داکۆکیکار لە مافە مەدەنییەکان) دەکرێنەوە کە هەندێکیان لە مانگ و حەفتەکانی پێش دەستپێکردنی سەرهەڵداندا دەستبەسەر کرابوون و هەندێکی تریشیان بەبێ ئەوەی چووبێتنە ناو شەقامەکان، تەنها بۆ پێشگرتن لە بەشدارییان، قۆڵبەست کراون.ـ

ڕێژیم هەوڵ دەدات دۆخی لەرزۆکی هەنووکە لە بەرژەوەندیی خۆی بقۆزێتەوە و بە لکاندنی تۆمەتی ساخته، لەوانە پێوەندیی چالاکانی زیندانی لەگەڵ دامودەزگا سیخوڕییە بیانییەکاندا، زیندانییانی سیاسی زیاتروزیاتر بخاتە ژێر گوشارەوە. ئامانجی ڕێژیم لەم کارانە ئەوەیە کە لە ڕێگای سەپاندنی سزای قورسترەوە بەسەر ئەو چالاکە پیشەیی-سیاسییانەدا کە خاوەنی ئەزموونێکی باشی کاری ڕێکخراوەیین، بە تەواوی بەر بە بەشداری و کاریگەریدانانی ئەوان لە ڕووداوە ئاڵۆزەکانی داهاتوودا بگرێت؛ بەتایبەت کە خاڵی لاوازی حکوومەت گرێدران و پێکگەیشتنی خۆپیشاندانەکانی سەر شەقامە لەگەڵ مانگرتنی بەربڵاودا (هەتا دەگاتە مانگرتنی گشتی).ـ

هەمووان دەزانن کە لە سیستەمی سیاسیی ئێراندا یەکسانیی دادوەری، تەنانەت بە شێوەی لانیکەمییش بوونی نییە، هەروەها دەشزانن کە لەسێدارەدان یان مردنی گوماناویی بەرهەڵستکارانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێراندا دیاردەیەکی دەگمەن و ناوازە نییە. ئەو کوشتوبڕانەی لە زیندانەکاندا ڕوو دەدەن، تۆمار ناکرێن و شایەتحاڵیان نییە و وەک هەمیشە زیندانییەکان ناچارن لەژێر ئەشکەنجەدا ددان بە تاوانباربوونی خۆیاندا بنێن؛ بۆ وێنە لە بەردەم کامێرای دامودەزگا ئەمنییەکاندا.ـ

ئێمە وەکوو کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسیی دیاسپۆرا و زیندانیانی پێشوو کە هەندێکمان لە کوشتوبڕی سالی ١٩٨٨ی زیندانییانی سیاسی ڕزگار بووین، لە ئاست ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی لە زیندانەکانی ئێراندا نیگەرانیی قووڵی خۆمان دەردەبڕین. چونکە بە گوێرەی ئەزموونەکانمان و هەروەها ئەو بەڵگەی فراوانانەی لە بەردەستدایە، حکوومەتی ئێران سەرکوتکردنی دڕندانەی خۆپیشاندانەکان شۆڕ دەکاتەوە بۆ ناو زیندانەکان و لەوێ درێژەی پێ دەدات. ئێمە داوا لە هەموو ویژدانە بێدارەکانی جیهان دەکەین وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی خۆیان لە ئاست سەرکوتکردنی خوێناویی خۆپیشاندەران لە شەقامەکاندا، دەنگی زیندانیانی سیاسیی ئێران بن. چونکە لەسەر ئەو بڕوایەین کە هاوگرتوویی و پاڵپشتیی ڕاستەقینە لە خەباتی گەلانی ستەملێکراو، بەستراوەتەوە بە پشتیوانیکردن لە گیان و ئازادیی ئەو کەسانەوە کە لەبەر بەشداریکردن لەم خەباتەدا تووشی زیندان و ئەشکەنجە و ئازار دەبن. ئێمە شێلگیرانە داوا لە سەرجەم چالاکانی مەدەنی و ڕێکخراوە سیاسییەکان لەسەر ئاستی دنیا دەکەین کە لە سەرووی پشتگیریکردنەوە لەم بانگەوازە و لە کەمپەینە میدیاییەکان، لە پێناو ئازادیی گیراوانی سیاسیدا بەهەر شێوەیەک کە دەتوانن گوشار بخەنە سەر ڕێژیمی ئێران. لەوانە بە بڵاوکردنەوەی چالاکانە و بەردەوامی هەواڵەکان و هەروەها بەڕێوەبردنی ئاکسیۆنی ناڕەزاییانەی دژ بە سەرکوتکاری لە بەردەم کونسووڵخانە و باڵیۆزخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.ـ

ئێمە هەروەها داوا لە هەموو ڕێکخراوە و چالاکانی سیاسی و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ لە هەموو وڵاتاندا دەکەین کە زەخت بخەنە سەر سیاسەتمەدارە ناوچەیی و نیشتمانییەکانی خۆیان تاکوو دژ بە سەرکوتکاریی هۆڤانە، دەستبەسەرکردن، ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لە ئێراندا کاردانەوەی کاریگەر و بەکەڵک بنوێنن.ـ

وەرن با بە کردەوەی دەروەستانەی تاکی و کۆیی خۆمان، لە زیندووڕاگرتن و گەشەکردنی دروشمی «ژن، ژیان، ئازادی»دا دەوری خۆمان بگێڕین. چونکە ئەم خەباتە و ئەم دروشمە هیی هەموو ئەو کەسانەیە کە خوازیاری دونیایەکی ئازاد و وەکهەڤن.ـ

بژی هاوپشتیی نێونەتەوەیی!ـ

دەستەیەک لە چالاکانی دەربەدەری ئێران و زیندانیانی سیاسی پێشوو

Keine Kommentare

Schreibe einen Kommentar

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert

Diese Website verwendet Akismet, um Spam zu reduzieren. Erfahre mehr darüber, wie deine Kommentardaten verarbeitet werden.

اخبار زندان
گزارش مبارزه برای آزادی ـ ۷۱‏‏۲۲ فرورین ۱۴۰۳ – ۱۰ آوریل ‌۲۰۲۴‏

گزارش مبارزه برای آزادی ـ ۷۱‏ ‏۲۲ فرورین ۱۴۰۳ – ۱۰ آوریل ‌۲۰۲۴‏ در این شماره:‏ برخی از جنایت‌های اخیر آمار حداقلی جنایت‌های رژیم از شهریور ۱۴۰۱ تاکنون کشته‌های راه آزادی ‏ زندانیان سیاسی و معترضان در خطر محکومیت به اعدام عدام‌ها: نقض حق زندگی دستگیری‌ها ‏ زندانیان سیاسی: ناپدیدشده‌گان …

Uncategorized
جمهوری_اعدام در سال گذشته با بیشترین اعدام، رکورد ۸ سال اخیر را رقم زد و شورای حقوق بشر رژیم را برای هفتادمین بار محکوم کرد.

بابک علی پور، متهم سیاسی، علیرغم گذشت ۱۰۹ روز از زمان بازداشت، هنوز در بند ۲۰۹ زندان اوین و در وضعیت بلاتکلیف به سر می‌برد: به گزارش کمپین دفاع از زندانیان سیاسی و مدنی، آقای علی پور درتاریخ یکم دی م ۱۴۰۲ توسط نیروهای امنیتی در تهران بازداشت شد. تاکنون …

خاطرات زندان
یاد یاران یاد باد: بزرگداشت رفیق علی باش

در ساحل قلب ها ؛ فقط رد پای خوبان می ماند …وگرنه موج روزگار هر ردی را گم می کند..یادش هماره گرامی و ماندگار🌷 یاد یاران: بزرگداشت رفیق علی باش؛ بزرگداشت مقاومت و ایستادگی روی بهار می گردمبا دامنی از عشق و فریادآ… هچگونه جمع کنم این لاله ی پرپر …

%d Bloggern gefällt das: